سنە؛ بانگهێشتکرانی پەیام فەتحی، چالاکیی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

پەیام فەتحی، چالاکیی کرێکاری شاری سنە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشتکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە دەی گوڵانی ١٤٠٤، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، پەیام فەتحی، چالاکیی کرێکاری شاری سنە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بانگهێشتە لەڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنی ناوەندە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراوە و داوایان لە ناوبراو کردبوو کاتژمێر دەی بەیانی لەم ناوەندە ئەمنییە ئامادەبێت.

پەیام فەتحی، پێشتر بەهۆی چالاکییە سنفییەکانی خۆی چەندین جار لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە.

ئەم کردارانە لەکاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە بەپێی پرۆسەیەکی دووبارە لەم ساڵانەی دواییدا، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکی مانگی مەی، فشارەکان بۆ سەر چالاکانیی کرێکاری لە شارە جیاوازەکانی ئێران زیاتر بووە و فەزای ئەمنییەتی سەختکراوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

You May Like