مەهاباد؛ حاسڵ فەقری دوای هێرشی هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

حاسڵ فەقری، هاووڵاتیی تەمەن ٣١ ساڵەی خەڵکی مەهاباد، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، بەبێ هیچ بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چوونەتە سەر ماڵی بنەماڵەی حاسڵ فەقری، خەڵکی گوندی «کەهریزەی شێخان» و دانیشتووی مەهاباد، و بەبێ بەڵگەی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی دژی حاسڵ فەقری و بارودۆخی ناوبراو نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەرفراوان و توندوتیژانە لە سەروبەندی مانگرتنی گشتیدا

س سپتامبر 15 , 2026
لە سەروبەندی چوارەمین ساڵیادی کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی و هاوکات لەگەڵ بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە کوردستان، هێزەکانی ڕژێم بە هێرشکردنە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە شنۆ، ژمارەیەک هاووڵاتییان بە شێوەیەکی بەرفراوان و توندوتیژانە دەستبەسەر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژێم بە هێرشکردنە سەر ماڵی هاووڵاتییان […]

بابەتی پەیوەندیدار