ڕەسوڵ بۆداقی، مامۆستای بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، پاش ماوەیەکی زۆر بەندکردن، بە بڕیاری پشووی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ ڕەسوڵ بۆداقی، چالاکوانی سنفی مامۆستایان و ئەندامی شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران لە گوڵانی ١٤٠١ لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەربوو، پاش تێپەڕینی نزیکەی ٢ ساڵ و نیو بەندکردن، بە بڕیاری پشووی کاتی هەفتەیەک، لە زیندان ئازاد کرا. ئەم چالاکوانەی سنفی مامۆستایان و ئەندامی شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، چەندین جار بەهۆی چالاکیەکانی سنفی دەسنبەسەرکرا و ساڵانی زۆر لە زیندان بووە.