دیار گرگوڵ و ئالان تابناک، دوو لاوی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شنۆ دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەممە ٢٦ خەرمانانی ١٤٠٤، دوو لاو لە شنۆ دەستبەسەرکران. ناسنامەی ئەم دوو لاوەی تەمەن ١٦ ساڵ، دیار گرگوڵ و ئالان تابناک. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم دوو لاوە و دەستبەسەریان کردوون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو لاوە نادیارە.