مهاباد؛ دەستبەسەرکرانی ڕامیار ئەبوبەکری لاوی ١٦ ساڵ تەمەن لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ڕامیار ئەبوبەکری، لاوی ١٦ ساڵ تەمەنی خەڵکی مهاباد و برای زانیار ئەبوبەکری لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێشبەیانی سێشەمە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، ڕامیار ئەبوبەکری، لاوی ١٦ ساڵ تەمەنی خەڵکی مهاباد و برای زانیار ئەبوبەکری لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا، بە توندوتیژی لە ماڵەکەیدا بووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.
زانیار ئەبوبەکری، ٢٢ ساڵان و خەڵکی شاری مهاباد، لە ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە تەقەی گوللە لە مهاباد کوژرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

س سپتامبر 3 , 2024
سیاوەش سوڵتانی، کوڕی کوبرا شێخە لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێشبەیانی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، سیاوەش سوڵتانی هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد و کوڕی کوبرا شێخە لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی […]

You May Like