مهاباد؛ ئەمیر بابۆلی بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی ڕەوانەی گرتووخانە کرا

ئەمیر بابۆلی، هاوڵاتی گوندی «لەج» لە شاری مهاباد بۆ بەسەربردنی سزای ٧ ساڵ بەندکردن دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی شاری مهاباد گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ ئەمیر بابۆلی، هاوڵاتی گوندی «لەج» لە شاری مهاباد بۆ سزای بەندکردنی دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مهاباد بەتۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران» و «بانگەشە لە دژی ڕژیم» بە ٦ ساڵ بەندی تەعزیری و لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی مهاباد بەتۆمەتی «هەڵگرتن و گواستنەوەی چەک» بە ساڵێک بەندی تەعزیری سزادرابوو. بەپێی سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو، ئەم هاوڵاتییە لە تۆمەتی «محاربە و افساد فی الارض» بێبەری کرابوو.

ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١ ئەمیر بابۆڵی، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترایەوە. ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ ئەم هاوڵاتییە بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەی لە گرتووخانەی مهاباد ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ عەلی ئەڵاوەیسی بە ساڵێک و ٦ مانگ زیندان سزا درا

د نوامبر 18 , 2024
عەلی ئەڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشووی شاری سنە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە بە ساڵێک و ٦ مانگ بەندکردن سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز عەلی ئەڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشووی شاری سنە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر مستەفا […]

You May Like