مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانیی حسێن و سینا نیک سەرشت، باوک و کوڕ خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

حسێن نیک سەرشت و سینا نیک سەرشت، باوک و کوڕ خەڵکی گوندی ترشکان لە شاری مەهاباد، بە سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە و هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەممە ٢٧ بەفرانباری ١٤٠٤، حسێن نیک سەرشت و سینا نیک سەرشت، هاوڵاتییانی خەڵکی گوندی ترشکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە شوێنی زیندانیی، دۆخی سەلامەتی و هۆکاری دەستبەسەریی ئەم دوو هاوڵاتییە نادیارە.

شایانی باسە هێزەکانی ڕژین هێشتا هۆکاری دەستبەسەریی حسێن و سینا نیک سەرشت ڕانەگەیاندووە و لێکۆڵینەوەکانی بنەماڵەکەیان بۆ چارەنووسیان بێئەنجامە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ دەستبەسەرکرانیی عوسمان مەزین، پارێزەری دادگا و پارێزەری ژمارەیەک زیندانییانی سیاسی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

د ژانویه 19 , 2026
عوسمان مەزین، پارێزەری دادگایی خەڵکی سەردەشت و پارێزەری ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی کورد، لە تاران لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەم ڕۆژانەی دواییدا، عوسمان مەزین، پارێزەری دادگایی خەڵکی شاری سەردەشت کە پارێزەری ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی کورد کردووە، لە تاران لەلایەن […]

بابەتی پەیوەندیدار