لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییانی کورد، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دەدوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، ئیحسان وینە هاوڵاتی خەڵکی شاری کرماشان، لە گەڕەکی «جەعفەرئاوا»ی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دەستبەسەرکرانە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکردن، دۆخی جەستەیی و یاسایی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئیحسان وینە بۆ چارەنووسی ناوبراو بێئەنجام بووە و ناوەندەکانی ئەمنی لەمبارەوە وەڵام نادەنەوە.

