بانە؛ دەستبەسەرکرانی شاهۆ ئیبراهیمی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

شاهۆ ئیبراهیمی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە بانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ ڕەزبەری ١٤٠٤، شاهۆ ئیبراهیمی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی گوندی «سبدلو» لە شاری بانە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەی دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی ناوبراو و شوێنی زیندانیکردنی شاهۆ ئیبراهیمی نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ناڕەزایەتی بەربڵاو و سەرتاسەری لە ئەمریکا لە دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ترامپ

د اکتبر 20 , 2025
ئەم ڕۆژانە ملیۆنان کەس لە خەڵکی ئەمریکا لە سەرانسەری ئەو وڵاتە بە دروشمی “نا بۆ پاشا” ڕژانە سەر شەقامەکان لە دژی ئەو ڕەوتەی کە پێی دەوترێت “ڕەوتی بەرەو تۆتالیتاریزم”. زیاتر لە ٢٧٠٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە هەر ٥٠ ویلایەتی ئەمریکا بەڕێوە چووە. ئەم بزووتنەوەیە لە شارە گەورەکانی نیویۆرک و شیکاگۆوە تا […]

بابەتی پەیوەندیدار