ڕۆژی یەکشەمە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣ ڕەزا شەهابی، کەیوان موهتەدی و حەسەن سەعیدی، ٣ چالاکی کرێکاری بەندکراوی زیندانی ئێڤین، پاش تێپەڕینی زیاتر لە ٣ ساڵ بەندکردن ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەزا شەهابی، کەیوان موهتەدی و حەسەن سەعیدی، ٣ لە ناوداران و چالاکانی سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای یەکەی پاسەکانی تاران، پاش ئەوەی لە بەهاری ١٤٠١ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران، لە ڕۆژی یەکشەمە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣ پاش تێپەڕینی زیاتر لە ٣ ساڵ لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران.
حسێن تاج، پارێزەری بەڵگەنامەی ئەم چالاکانەی کرێکاری لەمبارەوە گوتی؛ پاش بڕیاری سزادانی ٦ ساڵ بەندکردن بۆ ئەم ٣ چالاکە، داوای دادگایی کردنەوەی ئەم ٣ چالاکە لەلایەن دیوان پەسەندکرا و بەڵگەنامە بۆ لقی ناوبراو نێردرا. لقی ناوبراو سزادانی ئەم ٣ چالاکەی بۆ ٣ ساڵ و ٦ مانگ کەمکردەوە.
بە گوتەی حسێن تاج، پاش بڕیاری نوێی ئەم ٣ چالاکە لە لێبوردنی گشتی ١٤٠١ پەسەندکران. ئێمە دووبارە داوامان لە دادگای ئەمنی و سزادان کرد. دادگای تاران بە لێبوردنی گشتی ئەم ٣ چالاکەی پەسەند کرد و ئەمرۆ بەپێی لێبوردنی گشتی ١٤٠١ ئازاد کران و بەڵگەنامەکەیان داخرا.
حسێن تاج لەبارەی دۆخی ئانیشا ئەسەدوڵایی، چالاکانی کرێکاری بەندکراو و هاوژینی کەیوان موهتەدی گوتی؛ ئەوان هەفتەی داهاتوو دووبارە داوای دادگایی کردنەوەیان بۆ دیوان دەکەین و هیوادارین پەسەند بکرێت.