موحسن دەهار و زانیار شادیخا، دوو هاوڵاتی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ خەرمانانی ١٤٠٤، زانیار شادیخا تەمەن ١٧ ساڵ و موحسن دەهار تەمەن ٢٤ ساڵ، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی «سینگان»ی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

