بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی شاری بانە بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەمە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری زەلێ لە شاری بانە، لاقی بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە سەڵاح فەرجی، خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵ ڕاگەیەندراوە. ناوبراو پاش برینداربوونی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دابینکردنی ئەمنییەتی خۆراک بۆ هەمووان، لە گرەوی ڕووخانی کۆماری ئیسلامیدایە

چ آگوست 21 , 2024
ڕۆژنامەی ئارمانی ئەمڕۆ، ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژ ڕاپۆرتێکی سەدیقە بێهزادپووری بڵاو کردووەتەوە کە چەند خاڵێکی سەرنجڕاکێشی تێدایە. ئەو پەیامنێرە لە قەولی “شۆڕای باڵای تەندروستی و ئەمنییەتی خۆراک”ی ئێرانەوە نووسیویەتی کە هاووڵاتییانی ٨ پارێزگای وڵات لەگەڵ نەبوونی ئەمنییەتی خۆراک بەرەوڕوون. نەبوونی ئەمنییەتی خۆراکی واتە شەوانە بە برسێتی سەرنانەوە و واتە نەگەیشتنی وزە […]

You May Like