بۆکان؛ سزای ٣ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ عەبدوڵڵا گوڵستانی

عەبدوڵڵا گوڵستانی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەبدوڵڵا گوڵستانی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن لقی ٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، بە ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندی تەعزیری سزا درا. عەبدوڵڵا گوڵستانی، لە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بۆکانەوە دەستگیر کرابوو. لە ماوەی دەستگیریدا ئەم هاوڵاتییە بەهۆی ئەشکەنجەی سەختی هێزە ئەمنییەکانەوە بڕبڕەکانی کەمەری شکابوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترابوویەوە. پاش ماوەیەک بەبێ وەرگرتنی چارەسەری تەواوەتی دووبارە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات گواسترایەوە.

عەبدوڵڵا گوڵستانی، پێشتر لەلایەن دەزگای یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ١١٣ ملیۆن تمەن سزای نەقدی و مانگێک بەندی تەعزیری سزا درابوو. بە پێدانی ئەم بڕە پارەیە و دانانی بارمتەی ملیارێک تمەن بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونی چارەنووسی میلاد ڕەشیدی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات

ش دسامبر 21 , 2024
میلاد ڕەشیدی، هاوڵاتی شاری سەقز نزیکەی ٢ مانگە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستگیر کراوە و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، میلاد ڕەشیدی، هاوڵاتی شاری سەقز کە نزیکەی ٢ مانگ پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستگیر کرابوو، هێشتا لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. هەروەها تا […]

You May Like