زابل؛ ژەهراویبوونی ٩ خوێندکاری خوێندنگەی کچانی شەوانەڕۆژی عیفەت

لانیکەم ٩ خوێندکار لە خوێندکارانی خوێندنگەی کچانی شەوانەڕۆژی نمونەیی عیفەت تووشی ژەهراویبوونی سەخت بوون و نەخۆشکەوتن و بۆ فریاگوزاری نەخۆشخانەی ئەمیرئەلمومنینی زابل گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لانیکەم ٩ خوێندکار لە خوێندکارانی خوێندنگەی کچانی شەوانەڕۆژی نموونەیی عیفەت تووشی ژەهراویبوونی سەخت و نەخۆشکەوتن و بۆ فریاگوزاری نەخۆشخانەی ئەمیرئەلمومنینی زابل گواسترانەوە. ئەم خوێندکارانە لە بەشە ناوخۆیی ئەم خوێندنگەیە دەمانەوە، ژەهراویبوونی ئەوان ترسی لەنێو خوێندکاراندا ساز کردووە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی کە بڵاوکراوەتەوە، ئەم خوێندکارانە پاش گواستنەوەیان بۆ فریاگوزاری نەخۆشخانەی ئەمیرئەلمومنین، لەسەر هەر قەرەوێڵەیەک ٢ خوێندکار خەوێندرابوون، ئەمەش نیشانەی نەبوونی ژێرخانەکان، نەبوونی کەرەستەی فێربوون و دەرمانی و خراپی بەڕێوەبردنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە سیستان و بەلوچستانە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری ژەهراویبوونی ئەم خوێندکارانە هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە و بەرپرسانی پێوەندیدار لە زابل لەبارەی ئەم بابەتەوە هیچ هەڵوێستیان نەبووە. هەروەها بەرپرسی بەشە ناوخۆیی، خوێندکارەکانی ڕادەستی بنەماڵەکانیان کردەوە و لە ناوەڕۆکی ڕووداوەکە هیچ زانیاریەکی ڕانەگەیاندووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەرەخەسی دەرمانی «سامان سەیدی» ناسراو بە سامان یاسین لە گرتوخانە

چ اکتبر 23 , 2024
سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، گۆرانیبێژ و ڕاپەری ناڕەزای کورد، پاش ٢ ساڵ بەندکردن مەرەخەسی دەرمانی پێدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، گۆرانیبێژ و ڕاپەری ناڕەزای کورد، بە دانانی بارمتەی کاتی ٤ ملیارد تمەن و پاش ٢ ساڵ بەندکردن، مەرەخەسی دەرمانی […]

You May Like