کیان نێگەهدار، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی ئیلام و کارمەندی پێتڕۆکیمیای دێهلوران، بە تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە بارودۆخێکی نادیار و بەبێ تێپەڕبوونی بە پرۆسەیەکی دادپەروەرانەی دادگایی لە زیندانی ئیلام ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، کیان نێگەهدار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بە هێرشێکی توندوتیژیانە بۆ سەر ماڵی تایبەتی خۆی دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای دەستبەسەرکران، سەرەتا بۆ زیندانی دەرەشار گواسترایەوە و پاشان بۆ زیندانی ئیلام نێردرا.
بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، ئەم هاوڵاتییە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش ماوەتەوە و بارودۆخی یاسایی پرۆسەکەی لە تەوێنێکی نادیاریدا جێگیرە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

