بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

«ئازاد ڕەسووڵی فەرد» و «ڕەحیم شیلانی»، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٠ی رێبەندانی ١٤٠٤، ئازاد ڕەسووڵی فەرد کوڕی ڕەحیم و ڕەحیم شیلانی کوڕی عوسمان، بەبێ بوونی بڕیاری دادوەەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، هێزە ئەمنییەکان ئەم دوو هاوڵاتییەیان بە شێوەیەکی هاوکات دەستبەسەر کردووە.

ئازاد ڕەسووڵی فەرد لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٩ و ڕەحیم شیلانی لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٤. هەردووکیان خێزاندار و خاوەنی منداڵن.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە بارودۆخی جەلیل جەفاکش بە تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ

د فوریه 16 , 2026
بە تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی جەلیل جەفاکش، هاوڵاتی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، جەلیل جەفاکش لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی […]

بابەتی پەیوەندیدار