کوردستان؛ پەسەندکردنی سزاکانی ٥ مامۆستا لە دیوانی دادپەروەری کارگێڕی و هەڵوەشانەوەی سزای مامۆستایەک

لقی ٣١ دیوانی دادپەروەری کارگێڕی، سزاکانی دەرچوو دژی مەجید کەریمی، غەیاس نیعمەتی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نوری و شەهرام کەریمی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی سنە و سەقز ڕاگەیاند. ئەم هاوڵاتیانە پێشتر بە دەرکردنی هەمیشەیی سزادرابوون. هەروەها بەپێی بڕیاری ئەم لقە، سزای دەرکردنی سەلاح حاجی میرزایی هەڵوەشایەوە و دۆسیەی ناوبراو بۆ دووبارە دادگایی بۆ دەستەی پێداچوونەوەی سەرپێچییەکانی کارگێڕی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن نێردراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، سزاکانی شەش ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی سنە و سەقز لە دیوانی دادپەروەری کارگێڕی لێکۆڵینەوەی لێکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لقی ٣١ دیوانی دادپەروەری کارگێڕی سزاکانی دەرکردنی هەمیشەیی لە خزمەت، دەرکردن، خانەنشینی ناچاری و دوورخستنەوە دژی مەجید کەریمی، غەیاس نیعمەتی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نووری و شەهرام کەریمی لە ئەندامانی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی سنە و سەقز ڕاگەیاند. هەروەها، بە بڕیاری دەرچوو لەلایەن لقی دادوەری هاوشێوە سزای دەرکردنی سەلاح حاجی میرزایی هەڵوەشایەوە و دۆسیەی ناوبراو بۆ دووبارە دادگایی بۆ دەستەی پێداچوونەوەی سەرپێچییەکانی کارگێڕی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن نێردراوە.

لە گەلاوێژی ١٤٠٤، بە بڕیاری دەرچوو لەلایەن دەستەی پێداچوونەوەی سەرپێچییەکانی کارگێڕی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن، شەهرام کەریمی بە شەش مانگ دەرکردن لە خزمەت، مەجید کەریمی و غەیاس نیعمەتی بە دەرکردنی هەمیشەیی لە کارەکانی دەوڵەتی و پەروەردە و فێرکردن سزادرابوون. هەروەها، سەڵاح حاجی میرزایی بە دەرکردنی کاتی ساڵێک و نەسرین کەریمی بە خانەنشینی ناچاری بە کەمکردنەوەی دوو ئاستی کار سزادران. فەیسەڵ نوری بە دوورخستنەوەی پێنج ساڵ بۆ پارێزگای کرماشان سزادرابوون.

سزاکانی ئەم مامۆستایانە، کاردانەوەی چالاکیەکانی سنفی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەن لە گوڵانی ١٤٠٣ بووە.

ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان (سنە) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەرچوونی ئەم سزایانەی بە تووندی ئیدانەکرد و نووسیبووی کە شێوازی دادگایی ئەم دۆسیانە «نادادپەروەرانە و نەبوونی سەربەخۆیی پێویست» بووە. ئەم ئەنجومەنە ڕایگەیاند دەرچوونی ئەم سزایانە گرنگینەدانە بە داواکاریەکانی یاسایی کۆمەڵگەی مامۆستایان و خوێندکاران.

لە گوڵانی ١٤٠٣، دەستەی سەرپێچیەکانی کارگێڕی پەروەردە و فێکردنی کوردستان بۆ نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نوری، سەلاح حاجی میرزایی، مەجید کەریمی، غەیاس نیعمەتی و دوو ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی سنە دۆسیەیەک سازکرا.

ئەم دەستەیە دۆخی دامەزراندنی ئەوانی بۆ سێ مانگ دواخست. لەو ماوەیەدا، لە چوونەژوورەوەی ئەم مامۆستایانە بۆ شوێنەکانی پەروەردەیی ڕێگری دەکرد و نزیکەی ٧٠٪ لە مووچەیان بڕدرا. 

پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی خۆبەرگری و پێشکەشکردنی بەڵگەکانیان، دەستەی سزاکانی دەرکردن، خانەنشینی ناچاری، دوورخستنەوە، دەرکردنی کاتی و بەربەستەکانی کاری بۆ ئەم مامۆستایانە دەرچووبوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرێکاری؛ ئازادیی داود ڕەزەوی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای واحد

س نوامبر 4 , 2025
داود ڕەزەوی، لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای واحد پاسەکانی تاران و دەوروبەری، پاش سێ ساڵ زیندان، لە زیندانیی ئێڤین ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ خەزەڵوەری ١٤٠٤، داود ڕەزەوی، لە ئەندامانی بەئەزموون و ناسراوی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای واحد پاسەکانی تاران و دەوروبەری، پاش سێ ساڵ […]

بابەتی پەیوەندیدار