سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی مستەفا قودسی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بانە هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتیە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ٢١ خەزەڵوەری ١٤٠٤، مستەفا قودسی، هاوڵاتی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی گوندی «ساوان» لە شاری بانە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر مستەفا قودسی لە ڕێگەی پیرانشار بۆ مەهاباد دەستبەسەرکردووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی مستەفا قودسی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بانە هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتیە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە نادیارە.

