کامێران؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی ڕامین محەممەدی

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی “ڕامین محەممەدی”، هاووڵاتی خەڵکی  شاری کامێران، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی یاسایی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و شوێنکەوتنە بەردەوامەکانی خێزانەکەی تا ئێستا بێ ئەنجام ماونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕامین محەممەدی هاوڵاتی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی گوندی «ئاڵک»ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکراوە و پاش تێپەڕبوونی مانگێک و ١٠ ڕۆژ، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات. بابەتێک کە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە. ئەندامانی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، بۆ چەندەمین جار بۆ بەدواداچوونی دۆخی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان کردووە، بەڵام بەپێی سەرچاوەکانی ئاگادار، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم سووکایەتی و بێ ڕێزییان پێکراوە. ڕاپۆرتەکان دەڵێن ڕامین محەممەدی لەکاتی دەستبەسەرکرانی دا تا ئێستا لە مافی سەرەتایی خۆی، وەکو بینینی بنەماڵەکەی، پێوەندی تەلەفۆنی و بینینی پارێزەرەکەی بێبەش بووە.

ڕامین محەممەدی پێشتر لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەن، تا کۆتایی دادگاییەکەی بەشێوەیەکی کاتی ئازادکرابوو.

ڕامین محەممەدی، سەرلەبەیانی دووشەممە ١٩ خەزەڵوەری ١٤٠٤، کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی، بە بەکارهێنای توندوتیژی لە گوندی «ئاڵک»ی سەر بە شاری کامێران دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرێکاری؛ گیانلەدەستدانی دوو کرێکار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار

ش دسامبر 20 , 2025
لە بەردەوامی ڕووداوەکانی نەبوونی ئەمنییەتی و دۆخی ناجێگیری کار، دوو کرێکار لە شارەکانی ئیلام و ماسال، لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤، لە شاری ئیلام، خێرایی با بووە هۆی کەوتنی کانێکسێکی پاسەوانی لە بەرزاییەوە لە یەکێک لە پڕۆژە ئاوەدانکاریەکانی ئەم شارە. ئەم ڕووداوە لە […]

بابەتی پەیوەندیدار