شنۆ؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە لە کەریم مەلاعەلیزادە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات

کەریم مەلاعەلیزادە، هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کەریم مەلاعەلیزادە، چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ بانگهێشت کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کەریم مەلاعەلیزادە پاش ئامادەبوونی لەم ناوەندە ئەمنییە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە و دواتر پاش ١٥ کاتژمێر ئازادکرا. لە کۆتایی لێپرسینەوەکاندا بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە دۆسیە لەدژی ناوبراو ڕيکخراوە و بۆ دادگا نێردراوە.

شایانی باسە کە تەلەفۆنی ناوبراو چەندین ڕۆژ دەستی بەسەردا گیرابوو و دواتر بۆ ناوبراو گەڕێندرابوویەوە.

کەریم مەلاعەلیزادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ و لە ئەندامانی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژینگەیی «ژینکۆ» پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی خۆیەوە بەرخوردی دادوەری هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ڕێبین گۆرانی لە هەوڵدانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان ڕەوانەی کۆما کراوە

ج آگوست 29 , 2025
ڕێبین گۆرانی، هاووڵاتی دانیشتووی مەریوان، لە هەوڵدانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەم شارە بەهۆی دووکەڵ و گازەکانی ئاگرکەوتنەوە ژەهراوی بووە. لە چواری خەرمانانی ١٤٠٤ دۆخی گشتی و ژیانی تێکچووە و ڕەوانەی کۆما کراوە. ڕێبین گۆرانی ئێستا لە نەخۆشخانەی سنە لە بەشی چاودێرییەکانی تایبەتە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هاووڵاتیەک لە هەوڵەکانی بۆ […]

بابەتی پەیوەندیدار