شاباد؛ میلاد فەرۆخی ناسنامەی یەکێکی دیکەیە لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکان

«میلاد فەرۆخی»، گەنجێکی خەڵکی شاباد، یەکێکی دیکەیە لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییەکان لەم شارەیە کە لە کاتی سەرکوتکردنی نارازیاندا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «میلاد فەرۆخی» هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ‌شاباد، سەر بە پارێزگای کرماشان، شەوی پێنج‌شەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزەکانی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی و گیانی بەختکرد. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، میلاد فەرۆخی کوڕی ئەسفەندیار، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو بە ناوەکانی «ئاریا» و «ئەندیا».

تەرمی ئەم گیانبەختکردووە ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی گوندی «وەنایی» بە خاک سپێردرا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، دیار نییە کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی میلاد فەرۆخی، خێزانەکەی ناچار بە دانی پارە یان واژۆکردنی پابەندییەکی نووسراو کراون یاخود نا؛ بەڵام پێشتر سەرچاوە ئاگادارەکان بە کۆڵبەرنیوزیان ڕاگەیاندبوو کە دامەزراوەکانی حکومەت بۆ وەرگرتنی تەرمی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکان لە کرماشان، بڕە پارەیەک لە نێوان ٧٠٠ ملیۆن تا یەک ملیارد تمەن لە خێزانەکان وەردەگرن و خێزانەکان ناچار دەبن بۆ وەرگرتنی تەرمی خۆشەویستەکانیان ئەم بڕە پارەیە بدەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شاباد؛ گیانبەختکردنی ڕەزا دەروێشی ٢٧ ساڵە لە کاتی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکان

ی ژانویه 25 , 2026
«ڕەزا دەروێشی»، گەنجێکی ٢٧ ساڵەی خەڵکی شاباد، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لەم شارەیە کە لە کاتی سەرکوتکردنی نارازییان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە گیانی بەختکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «ڕەزا دەروێشی» گەنجێکی ٢٧ ساڵەی خەڵکی شاباد، سەر بە پارێزگای کرماشان، شەوی پێنج‌شەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە […]

بابەتی پەیوەندیدار