کوێربوونی یەکێک لە چاوەکانی «ئاریا مەمەندی» منداڵ کۆڵبەری شاری سەردەشت

«ئاریا مەمەندی» منداڵ کۆڵبەری ١٧ ساڵە خەڵکی شاری سەردەشت کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەردوو چاوی بریندارکرابوو، یەکێک لە چاوەکانی  لەدەستدا و دۆخی ناوبراو لە نەخۆشخانەی تەورێز بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دوای بریندارکرانی «ئاریا مەمەندی» کۆڵبەری منداڵی ١٧ ساڵە وخەڵکی شاری سەردەشت،بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، بەهۆی سەختی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەیەک لە تەورێز گواسترایەوە. ڕاپۆرتەکان لەم بارەیەوە دەڵێن کە ئەم کۆڵبەرە منداڵە بەهۆی گوللەی ساچمەیی لەناکاو بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ دەموچاوی، بینایی یەکێک لە چاوەکانی لەدەستدا و دۆخی تەندروستی ناوبراو بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ئێوارەی هەینی ١٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەردەشت بە چەکی ساچمەیی «ئاریا مەمەندی» کۆڵبەری منداڵی ١٧ ساڵە بە تەقە کردۆتە ئامانج.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تورکیە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی چالاکی سیاسی بێژەن مورادی

ی مه 5 , 2024
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٦ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی بێژەن «هەڵمەت» مورادی لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە، هێشتا ئەم چالاکە سیاسی و کرێکاریە کوردە، دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وتەی خاتوو دڵنیا مەولوودزادە، هاوسەری چالاکی سیاسی بێژەن مورادی، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٨٤ رۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی بێژەن «هەڵمەت» مورادی لەلایەن […]

You May Like