تۆفیق (چیا) ئەمینی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، چواردە ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرە و تا ئێستا شوێنی مانەوەی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تۆفیق ئەمینی لە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، تۆفیق ئەمینی، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان پێش دەستبەسەریی تۆفیق ئەمینی، بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردبووە سەر ماڵی بنەماڵەیی ئەم هاووڵاتییە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی تۆفیق ئەمینی نادیارە.
تۆفیق (چیا) ئەمینی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهابادە.