تاران؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و بێ ئاگایی لە چارەنووسی موجتەبا حاجیان دوای چوار مانگ

چوار مانگ دوای دەستبەسەرکردنی موجتەبا حاجیان، گەنجی کوردی تەمەن ٢١ ساڵانی خەڵکی ئاودانان و دانیشتووی تاران، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، دۆخ و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و ئەم هاووڵاتییە لە دۆخێکی نادیاردا و بێبەش لە مافە سەرەتاییەکانی، لە دەستبەسەریدا ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی موجتەبا حاجیاندا، ئەم گەنجە کوردە هێشتا بە شێوەیەکی بێ ئاگایی لە شوێنێکی نادیاردا ڕاگیراوە. بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی، تا ئێستا بێوەڵام ماونەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە موجتەبا حاجیان، گەنجی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی تاران، ڕۆژی ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ سزای دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، موجتەبا حاجیان لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە تا ئێستا لە پارێزەر، چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە؛ هەروەها هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە دۆخی دۆسیەکەی، شوێنی ڕاگرتنی یان تۆمەتەکانی دژی ئاڕاستەی کراون، ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە لە کاتێکدا پێ دەنێتە چوارەمین مانگی خۆیەوە کە ناوەندە بەرپرسەکان تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی نەداوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی وەڵامێکی ڕوون لەسەر دۆخ و چارەنووسی ئەو بێوەڵام ماوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەلاسی باوەجانی؛ بەردەوامبوونی چارەسەری پزیشکی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ فاروق مەحموودی، دوو هەفتە دوای تەقەی هێزەکانی ڕژیم

د مه 25 , 2026
فاروق مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «شێخ سڵە» سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لەگەڵ تێپەڕبوونی دوو هەفتە دوای بریندارکردنی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە بازاڕچەی سنووریی شێخ سڵە، هێشتا بەهۆی قورسیی برینەکانی بەهۆی گوللەی جەنگی لە نەخۆشخانەی جوانڕۆ خەوێندراوە و پرۆسەی چارەسەری و نەشتەرگەرییەکانی بەردەوامە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی […]

بابەتی پەیوەندیدار