ڕەحمان ڕەحیم پوور، هاووڵاتی خەڵکی سەقز، بە پێنج مانگ زیندانیی دواخراو و ١٠ ملیۆن تمەن سزای نەقدی سزادراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەحمان ڕەحیم پوور، هاووڵاتی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە تۆمەتی «بانگەشە دژی حکومەت» بە پێنج مانگ زیندان و پێدانی ١٠ ملیۆن تۆمەن سزای نەقدی سزادراوە. ئەم سزایە بۆ ماوەی دوو ساڵ دواخراوە.
ڕەحمان ڕەحیم پوور، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ ڕێبەندانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە سەقز دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە لە سنە، ناوبراو بۆ بڕیارگەی «شەهرامفەر» گواستراوەتەوە.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٩ ڕەشەممەی ١٤٠٣، پاش ٣١ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای سنە و زیندانیی ناوەندی سەقز، بە کەفالەتی ١٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازادکراوە.

