تاران؛ ١٧مین ڕۆژی مانگرتنی سروناز ئەحمەدی لە زیندانی ئێڤین

سروناز ئەحمەدی، چالاکی مافی منداڵان بەندکراو لە زیندانی ئێڤین کە کێشەی مێشک و دەروونی هەیە، لە ناڕەزایەتی بە داواکاری مۆڵەتی چارەسەری لە ١٧مین ڕۆژی مانگرتندایە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، سروناز ئەحمەدی، چالاکی مافی منداڵان بەندکراوی زیندانی ئێڤین کە کێشەی مێشک و دەروونی هەیە، لە ناڕەزایەتی بە داواکاری مۆڵەتی چارەسەری لە ١٧مین ڕۆژی مانگرتندایە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سروناز ئەحمەدی، کە چەند ڕۆژ پێشتر دووبارە تووشی نەخۆشی دەمار بوو، لە ١٧مین ڕۆژی مانگرتنی چارەسەریدایە. ناوبراو سەرەڕای ناجێگیری ناخ و جەستەی لە وەرگرتنی چارەسەر و دەرمانی ئارامکەرەوەی ڕەتکرد، بڕیارێک کە هۆکاری سەرئێشەی بەردەوام، بێ خەوی و گرژبوونی ماسوولکەکانیەتی و ئەگەری دووبارەی ئەم هێرشە دەروونیانەی هەیە. ناوبراو پێشتر بە هێرشی هێزەکانی ئەمنی لە بەندی نەسوانی زیندانی ئێڤین تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوو و بۆ نەخۆشخانە گواسترابوو. پزیشکان پێشتر ڕایانگەیاند کە نەخۆشی ناوبراو سەرئێشەیە و پێویستی بە چارەسەرە لە دەرەوەی زیندان. ناوبراو شەمە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ لە ناڕەزایەتی بە داواکاری مۆڵەتی چارەسەری و دواکەوتن لە وەرگرتنی دەرمانەکانی، مانگرتنی ڕاگەیاند.

ناوبراو لە ٨ی گوڵانی ١٤٠٢ لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی سنفی و کرێکاری لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە ماڵی محەمەد حەبیبی، چالاکی سنفی مامۆستایان، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە. ناوبراو لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بەتۆمەتی گردبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی پاراستنی نەتەوەیی، بە ٥ ساڵ بەندکردن و بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم، بە ساڵێک بەندکردن و بەگشتی ٦ ساڵ زیندان سزادرابوو. سزای ناوبراو لە لقی ٣٦ی دادگای تێهەڵچوونی پارێزگای تاران بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندی تەعزیری کەمکرا. ناوبراو لە ناڕەزایەتی سەرتاسەری ١٤٠١ دەستبەسەرکرا و لە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ بەبارمتەی کاتی ئازادبوو. سروناز ئەحمەدی، خوێندکاری ماستەرە لە زانکۆی زانستی کۆمەڵایەتی لە وەلنجەکی تاران و چالاکی مافی منداڵانە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کارەساتی دڵتەزێنی کانگای تەبەس، قازانج پەرەستییەکی جینایەتکارانە

چ سپتامبر 25 , 2024
ڕۆژی ٣١ی خەرمانان، بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕووداوێکی دڵتەزێن، کۆمەڵگای خەمبار کرد. بەهۆی تەقینەوەی کانێکی بەردی خەڵوز لە شاری تەبەس سەر بە پارێزگای خۆراسانی باشوور، ٥٤ کرێکار گیانیان لەدەست دا و ٦١ کرێکاریش بریندار بوون. کانگای “مەعدەنجوو” یەکێکە لە گەورەترین کانەکانی بەردی خەڵوز لە کەرتی تایبەتدا. لەم کانەدا هەزار و ٥٠٠ کرێکار […]

You May Like