شەهرزاد ڕەزایی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، «شەهرزاد ڕەزایی» هاوڵاتی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە. ئەم هاوڵاتییە پێشتر بەهۆی چالاکییە مەدەنیەکانی خۆیەوە لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرابوو.
هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاوڵاتی ژنی دیکە بە ناوەکانی «مەرزیە مورادوەیسی و عەتیە گوڵچینی» خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی زیندانیکرانی ئەم هاوڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

