
بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ١٤٠٤ی هەتاویدا، بە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و پارێزگاکانی تر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، تەقینەوەی مین، ڕنوو و سەرما، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون.
🔸لەم ژمارەیە ١٧ کۆڵبەر واتە (٤٦٪) کوژران و ٢٠ کۆڵبەر واتە (٥٤٪) برینداربوون.
🔸لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ١٤٠٤دا کوژراو و بریندار بوون، ٣٢ حاڵەتیان واتە (٨٦٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە.
🔸لە کۆی گشتی ٣٦ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ١٤٠٤دا کوژراو و بریندار بوون، ١ کەسیان واتە (٣٪) لە منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بووە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق (حەرەس حدوود) گیانی لەدەستداوە.
🔸وێڕای کەمبوونەوەی ٧٤ لەسەدی کۆی گشتی کوژراو و بریندارانی کۆڵبەر لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ١٤٠٤دا بەراورد بە هەمان مەودا لە ساڵی ١٤٠٣دا، ڕێژەی کوژراوان بەراورد بە سەرجەمی قوربانیان لە ٢٥٪ بۆ ٤٦٪ بەرز بووەتەوە. ئەم گۆڕانکارییە ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوژراوان بەراورد بە کۆی گشتی قوربانیان و ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە هێرشەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤دا بۆ سەر کۆڵبەران بە ئاستێکی بەرچاو توندوتیژانەتر بووە.