هیوا محەممەدی، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٤، «هیوا محەممەدی» هاوڵاتی خەڵکی گوندی «لەگز»ی سەربە شاری بۆکان پاش بانگهێشت و ئامادەبوون لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە هەفتەی ڕابردوو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بانگهێشتکرا و پاش چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە و دەستبەسەرداگرتنی تەلەفۆنەکەی ئازادکرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.