نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

کاروان ئەڵماسی، کۆڵبەری گەنجی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «کاروان ئەڵماسی» تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری «سەلاسی باوەجانی» بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە بازووی دا گوللەی جەنگی بەرکەوتووە و تووشی پارچەبوون و شکانی ئێسک بووە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤، بە گشتی ٣٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ١٧ کۆڵبەر واتا (٤٦٪) کوژراون و ٢٠ کۆڵبەر واتا (٥٤٪) برینداربوون.

لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤ دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٣٢ حاڵەت واتا (٨٦٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.

هەروەها لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ١ کۆڵبەر واتا (٪٣) کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون کە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری عێراق (حرس الحدود) بۆتە هۆی کوژرانی ئەم منداڵ کۆڵبەرە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری دۆخی هاوڵاتییەک

پ سپتامبر 25 , 2025
سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ڕەسوڵ ئاسن، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە سی خەرمانانی ١٤٠٤، ڕەسوڵ ئاسن هاوڵاتی تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر […]

بابەتی پەیوەندیدار