سەقز؛ هیوا فەیزی بە بارمتەی کاتی ئازاد کرا

هیوا فەیزی، هاوڵاتیی گوندی مەولاناوا سەربە شاری سەقز پاش ٥٥ ڕۆژ دەستبەسەری بە بارمتەی کاتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە گرتووخانە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە شەشی ڕێبەندانی ١٤٠٣ هیوا فەیزی، هاوڵاتیی گوندی مەولاناوا سەربە شاری سەقز پاش ٥٥ ڕۆژ دەستبەسەری بە بارمتەی کاتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە گرتووخانەی سەقز ئازاد کرا.

هیوق فەیزی، لە ماوەی دەستبەسەریدا لە دەستبەسەرگەی ئەمنی شەهرامفەری سنە لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە. هیوا فەیزی، لەگەڵ حسێن فیرۆزی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ڕوون نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونی چارەنووسی کامیار نیکفەر

ش ژانویه 25 , 2025
بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی کامیار نیکفەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە هێشتا چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە ناڕوونە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ کامیار نیکفەر، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی ئەم […]

You May Like