محەممەد عەباسی و عوبێد سوری، دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لەم شارەدا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، محەممەد عەباسی کوڕی سوڵتان، خەڵکی گوندی «گوگجلی» و عوبێد سوری، کوڕی عوسمان، خەڵکی گوندی «شین ئاوا» لە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر و بەتوندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراون.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەریی، شوێنی زیندانیی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

