مەریوان؛ کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بینایەک گیانی لەدەستدا

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “سادق دروستکار” بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بینایەک کە لە قۆناغی دروستکردندا بوو، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە ژینگەی کاردا، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “سادق دروستکار”، خەڵکی گوندی “دەلەمەرز”ی سەربە شاری مەریوان، ٤٠ ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، لە بینایەکی لە قۆناغی دروستکردندا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

ئێران یەکێکە لە وڵاتانی نائەمن لە بواری سەلامەتی کاردا و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە ژینگەی کاردا تووشی ڕووداو دەبن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دەرکرانی ٧ کرێکاری کارگەی "وەن کوردستان"

پ جولای 25 , 2024
٦ ژن و پیاوێک لە کارمەندان و کرێکارانی کارگەی “وەن کوردستان” لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەم کارگەیە لە کار دەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لەم ڕۆژانەی دواییدا بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا و کارگەی “وەن کوردستان” ٧ کەسیان لە کارمەندان و کرێکارانی دەرکردووە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە “شەیدا سەراحی پوور، سومەیە فەتحی، ئارینا شێخ نەسروڵڵایی، دڵنیا فەیزی، شکوە […]

You May Like