مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری دۆخی کەبیر گوڵابی

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی کەبیر گوڵابی هاووڵاتی شاری میاندواو و دانیشتووی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری مەهاباد هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە یەکی گەلاوێژی ١٤٠٤، کەبیر گوڵابی هاووڵاتی تەمەن چل ساڵ و خەڵکی گوندی “جەعفەرئاوا”ی سەر بە شاری میاندواو و دانیشتووی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی کەبیر گوڵابی هاووڵاتی شاری میاندواو و دانیشتووی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری مەهاباد هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی شەهاب ئەسەدزادە

ج جولای 25 , 2025
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی شەهاب ئەسەدزادە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە نۆی پووشپەڕی ١٤٠٤، شەهاب ئەسەدزادە هاووڵاتی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری سنە گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ […]

بابەتی پەیوەندیدار