مهاباد؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“ناسر ئەحمەدزادە”، هاوڵاتیی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی شەممە شەشی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ناسر ئەحمەدزادە، هاوڵاتیی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی گەڕەکی «کانی سۆفی ڕەشید»ی سەربە شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مهابادەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژانە ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونی چارەنووسی لاوێک

ی ژانویه 26 , 2025
بە تێپەڕینی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەری پارسا ڕۆستەمی، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری سنە لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕدارانی شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژی سزای سێدارەدان ئەنجامدرا، هێشتا چارەنووسی ئەم لاوە ناڕوونە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣ پارسا ڕۆستەمی، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی […]

You May Like