سنە؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە لە وریا فاتحی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

وریا فاتحی، برای ڕامین فاتحی، لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە سی ڕەزبەری ١٤٠٤، وریا فاتحی برای ڕامین فاتحی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وریا فاتحی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لێکرا و دواتر ئازادکراوە. 

هێشتا هۆکارەکانی بانگهێشتی ئەم هاوڵاتییە نادیارە؛ سەرەڕای ئەمەش ئەگەری هەیە بانگهێشت و لێپرسینەوە لە ناوبراو هاوشێوەی لێپرسینەوە لە دایکی بێت. ماوەیەک پێشتر نەهیە ڕەحیمی، دایکی وریا فاتحی، لێپرسینەوەی لێکراوە و داوایان لێکردبوو بەشداری لە هیچ ڕێوڕەسمی پەیوەست بە ساڵیادی گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا نەکات.

وریا فاتحی، برای ڕامین فاتحی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە سنەیە. ڕامین فاتحی، تەمەن ٥٠ ساڵە، هاوڵاتی شاری سنە لە ڕەزبەری ١٤٠١ لە پەیوەست بە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری لەگەڵ خوشک و براکەی دەستبەسەرکرا. ئەم هاوڵاتییە لە ٢٩ ڕەزبەری ١٤٠١، لە گرتووخانەیەکی ئەم شارە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

قەیرانی بێهداشت و دەرمان لە ئێران

پ اکتبر 23 , 2025
سیستەمی بێهداشت و دەرمانی هەر وڵاتێک ئاوێنەی باڵانوێنی تەندروستی کۆمەڵگا و ئەولەویەتەکانی دەوڵەتە. لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیدا، گیان و تەندروستیی ملیۆنان هاووڵاتی لە لەگەڵ مەترسیی گەورە بەرەوڕووە. هەر لە گرانبوونی نرخی دەرمان و نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی و باری قورسی هەزینە پزیشکییەکانی سەرشانی خەڵکەوە بگرە تا کەمبوونەوەی بەردەوامی بودجەی […]

بابەتی پەیوەندیدار