مەهسا زارەعی، چالاکیی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی شاری کرماشان پاش هەفتەیەک لە دەستبەسەرکران بە پێدانی کەفالەت ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە یازدەی جۆزەردانی ١٤٠٤، مەهسا زارەعی، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی شاری کرماشان، پاش هەفتەیەک لە دەستبەسەرکران بە پێدانی کەفالەت، بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی ئازادکرا.
مەهسا زارەعی، ڕۆژی یەکشەمە چواری جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.