سمکۆ یوسفی، مامۆستای زمانی کوردی و لە چالاکانیی فەرهەنگی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، سمکۆ یوسفی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “سەلامەت” لە شاری بۆکان و مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.