ئیسماعیل سەیدمەحموودیان و شۆڕش سرروتی و هێرش پرنیا، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. پێشتر کۆڵبەرنیوز ڕاپۆرتی دەستبەسەرکرانی شوانە ئیبراهیمی ڕاگەیاندبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەممە ١٢ سەرماوەزی ١٤٠٤، ئیسماعیل سەیدمەحموودیان تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ئیسماعیل سەیدمەحموودیان کارمەندی بەڕێوەبەرێتی کشتوکاڵی شنۆ، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ سەرماوەزی ١٤٠٤، شۆڕش سرروتی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی «نلیوان» لە شاری شنۆ و هێرش پرنیا هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەی دەستبەسەرکردووە.
پێشتر کۆڵبەرنیوز دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەکی دیکەی بە ناوی شوانە ئیبراهیمی خەڵکی شاری شنۆ ڕاگەیاندبوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

