سەقز؛ ئازادیی ئەمجەد ساڵحزادە بە پێدانی بارمتە

ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە پێدانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە سێی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادیی ئەمجەد ساڵحزادە بە پێدانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەن لە زیندانی سەقز ئەنجامدراوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو نادیارە.

ئەمجەد ساڵحزادە، ڕۆژی چوارشەمە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. هێزە ئەمنییەکان بە ڕۆشتنیان بۆ شوێنی مانەوەی ناوبراو، ماڵەکەیان پشکنیووە.

ئەمجەد ساڵحزادە، تەمەن ٣٨ ساڵ، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی شاری سەقزە، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی خۆیەوە بەرخوردی دادوەری هەبووە. ناوبراو لە ڕەشەمەی ١٤٠١، پاش بانگهێشتیی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەستبەسەرکرا و پاش ڕۆژێک بە پێدانی بارمتە ئازادکرا. ئەمجەد ساڵحزادە، لە خاکەلێوەی ١٤٠٣، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە پێدانی سزای نەقدی بێجگە لە سێ مانگ زیندانیی تەعزیری سزادرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی لەیلا پاشایی و باران ساعدی

س مه 27 , 2025
دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی لەیلا پاشایی و باران ساعدی، چالاکانیی مافی ژنانی شاری سنە لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی لەیلا پاشایی و باران ساعدی، لە چالاکانیی مافی ژنان، لە لقی دووی دادگای شۆڕشی شاری سنە […]

You May Like