سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانیی ئاژوان خزریان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ئاژوان خزریان، چالاکوانیی مەدەنی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، «ئاژوان خزریان»، چالاکوانیی مەدەنی شاری سەردەشت، لە شوێنی کارەکەیدا لە کافێی شارکۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەواوی کەرەستەی ئەلیکترۆنی شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستی بەسەردا گیراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەت دۆخ و چارەنووسی ناوبراو رادەستی بنەماڵە و کەسوکاری نەکراوە. دەستبەسەرکرانیی ئاژوان خزریان، کە چالاکوانیی ناسراوی مەدەنی لە ناوچەی سەردەشتە، نیگەرانییەکی زۆری لەلای بنەماڵەکەی، دۆستان و چالاکوانانیی کۆمەڵگەی مەدەنی دروست کردووە.

شایانی باسە کە هەوڵەکان بۆ پێوەندی لەگەڵ ناوەندەکانی ڕژیم بۆ زانینی دۆخی ناوبراو تا ئێستا بێئەنجام ماوە و هیچ ناوەندێکی فەرمی لەبارەی تۆمەتەکان و دۆخی دەستبەسەرکرانی ناوبراو ڕانەگەیاندووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شاباد؛ گیانبەختکردنی دکتۆر سەجاد کیانی، پزیشکی ددان بە گوللەی جەنگی

چ ژانویه 21 , 2026
دکتۆر سەجاد کیانی، پزیشکی ددان و گەنجی شاری شاباد، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا بە گوللەی جەنگی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دکتۆر سەجاد کیانی ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاباد، بەتەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا. ئەم گەنجە پزیشکی ددانە کەسایەتی خۆشناو و ناسراوی خەڵکی […]

بابەتی پەیوەندیدار