دادگای پێداچوونەوە؛ سۆما پورمحەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی لە تۆمەتەکەی بێتاوانکرا

سۆما پورمحەمەدی، هاووڵاتی دانیشتووی سنە، مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی نوژین، بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان لە تۆمەتەکەی بێتاوانکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سۆما پورمحەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی دەستەی ئەنجومەنی فەرهەنگی نوژین لە تۆمەتەکەی بێتاوانکرا. بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان دراوە و بۆ ناوبراو ڕاگەیەندراوە، ناوبراو لە تۆمەتی سازکردنی کۆمەڵە و ڕێکخراو بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات، بێتاوانکرا.
دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتی ئەم هاووڵاتیە لە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لەم ناوەندە بەڕێوەچوو.
سۆما پورمحەمەدی لە گوڵانی ١٤٠٣، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر کەرەمی، بە تۆمەتی ناوبراو بە ١٠ ساڵ بەندکردن و مانەوە لە گرتوخانەی کرماشان سزادرابوو.
سۆما پورمحەمەدی، پێشتریش لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای ٢ی سنە بە تۆمەتی تێکدانی یاسای گشتی بە ساڵێک بەندکردنی دواخراوە سزادرابوو. ناوبراو لە بەفرانباری ١٤٠١ دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی کاتی ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بەردەوامی لە بێ ئاگایی چارەنووسی مەنیژە خۆشنود

س آگوست 27 , 2024
“مەنیژە خۆشنود”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیار و دەستبەسەریدا بەسەردەبات. نادیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە، نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکارەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، مەنیژە خۆشنود هێشتا دەستبەسەرە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی […]

You May Like