کاوە ڕەحیمی، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە زیندانیی ورمێ چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاوە ڕەحیمی هێشتا دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کاوە ڕەحیمی سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی هێشتا لە زیندانیی ورمێ چارەنووسی نادیارە. ئەم هاوڵاتییە لە ئازادیی کاتی و بینینی پارێزەرەکەی بێبەش بووە.
کاوە ڕەحیمی ڕۆژی سێشەممە دەی پووشپەڕی ١٤٠٤، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان دەستبەسەرکراوە. ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی، بۆ زیاتر لە مانگێک بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.
کاوە ڕەحیمی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی «ناچیت»ی سەربە شاری بۆکانە.