بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە دۆخی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک

«ڕەحیم شامحەممەدی»، هاوڵاتی شاری بۆکان، لەگەڵ دوو منداڵەکەی «سەردار شامحەممەدی» ١٧ ساڵ و «محەممەد شامحەممەدی» ١٨ ساڵ، زیاتر لە ٨ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران دەستبەسەرکراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی مانەوەیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «ڕەحیم شامحەممەدی»، هاوڵاتی شاری بۆکان، لەگەڵ دوو منداڵەکەی «سەردار شامحەممەدی» ١٧ ساڵ و «محەممەد شامحەممەدی» ١٨ ساڵ، پێش هەشت ڕۆژ بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییانە بۆ زانینی شوێنی زیندانیکران و بارودۆخیان تا ئێستا بێئەنجام ماوە و ئەم سێ ئەندامی بنەماڵەیە لە شوێنێکی نادیار ماونەتەوە و لە حەقی بینینی پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەشبوون.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ڕەحیم شامحەممەدی و دوو کوڕەکەی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی یادگار ڕۆستەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

س ژانویه 27 , 2026
«یادگار ڕۆستەمی»، هاوڵاتی خەڵکی جوانڕۆ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا «یادگار ڕۆستەمی»، هاوڵاتیییەکی خەڵکی جوانڕۆ، بەبێ بوونی بڕیاری دادگا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و […]

بابەتی پەیوەندیدار