ورمێ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری لە دۆخی نۆ هاووڵاتی

بە تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەحمەد گوڵستانی، محەممەد گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، موحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مەهران گوڵستانی، فەرزاد مستەفازادە، حەمید مستەفازادە و شۆڕش مستەفازادە، هاووڵاتییانی خەڵکی ناوچەی سۆمابرادۆست لە ورمێ هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە هەژدەی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەحمەد گوڵستانی، محەممەد گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، موحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مەهران گوڵستانی، فەرزاد مستەفازادە، حەمید مستەفازادە و شۆڕش مستەفازادە، هاووڵاتییانی خەڵکی گوندی «نەوجەوان»ی سەربە بەشی سۆمابرادۆست لە ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. بە تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە هێشتا چارەنووسیان نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییانە بنەماڵەکانیانی نیگەران کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییانەی دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێولان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری لە دۆخی محەممەدئەڵڵا ڕەزایی

پ آگوست 14 , 2025
محەممەدئەڵڵا ڕەزایی، هاووڵاتی دانیشتووی دێولان، ٣٤ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکراوە و هێشتا شوێنی مانەوەی ناوبراو نادیارە. نادیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە، بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراوی نیگەران کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، محەممەدئەڵڵا ڕەزایی هێشتا دەستبەسەرە. محەممەدئەڵڵا ڕەزایی ٣٤ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا شوێنی مانەوەی […]

بابەتی پەیوەندیدار