«یادگار ڕۆستەمی»، هاوڵاتی خەڵکی جوانڕۆ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا «یادگار ڕۆستەمی»، هاوڵاتیییەکی خەڵکی جوانڕۆ، بەبێ بوونی بڕیاری دادگا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندیکردن لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی یادگار ڕۆستەمی ڕانەگەیەندراوە.

