سەرپێلی زەهاو؛ دەستبەسەرکرانی لاوێک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

وریا ئەمیری، لاوی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی سەرپێلی زەهاو لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، وریا ئەمیری، لاوی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری سەرپێلی زەهاو لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم لاوەی دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ دەستبەسەرکران و برینداربوونی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

چ آگوست 20 , 2025
هۆشیار شەعبانی، چالاکیی مەدەنی و کۆمەڵایەتی شاری بانە پاش برینداربوونی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هۆشیار شەعبانی چالاکیی مەدەنی و کۆمەڵایەتی شاری بانە پاش برینداربوونی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی […]

بابەتی پەیوەندیدار