سەقز؛ دەستبەسەرکرانیی موبین محەممەدزادە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

موبین محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، موبین محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی و شوێنی زیندانیکرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

جوانڕۆ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێئاگایی لە دۆخی ئاسۆ کەیخەسرەوی

ش ژانویه 10 , 2026
سێ ڕۆژ پاش دەستبەسەرکرانیی «ئاسۆ کەیخەسرەوی»، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکران و دۆخی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئاسۆ کەیخەسرەوی، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا […]

بابەتی پەیوەندیدار