«ئەمیرعەلی عەباسی فەر (دوکانەای)» هاوڵاتی شاری کرماشان، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئەم شارەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەمیرعەلی عەباسی فەر (دوکانەای) لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی گوڕەکی «دەبیر ئەعزەم» لە شاری کرماشان، بەتەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەم هاوڵاتییە کوردە لە ئارامگەیەکی شاری کرماشان بەخاکسپێردرا.
بەپێی گێڕانەوەیەک لە زۆربەی دۆسیەکانی هاوشێوەی گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا ڕاگەیەندراوە، ناوەندەکانی ڕژیم لە ڕادەستکردنی تەرم و بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی باخاکسپرادنیاندا، فشار دەخەنە سەر بنەماڵەکان و داوای پارەی زۆر دەکەن تا ٧٠٠ ملیۆن تمەن، هەوڵ دەدەن لە ڕاگەیاندن، بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی گشتی و بەدواداچوونی سەربەخۆ لەبارەی چۆنێتی کوژرانی گیانبەختکردووان ڕێگری بکەن.

