«هیوا ئەمینی، ڕەحمان ڕەحیم پوور و بەهمەن فەیزی»، سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز پاش مانگێک لە دەستبەسەرکرانیان بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هیوا ئەمینی، ڕەحمان ڕەحیم پوور و بەهمەن فەیزی، سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز پاش مانگێک لە دەستبەسەرکرانیان بە دانانی بارمتە و بەشێوەیەکی کاتی تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییەکەیان لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران. ئەم سێ هاوڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەیان لە گرتووخانەی شەهرامفەری شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندی شاری سەقز گواسترابوونەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتیانە لە کاتی دەستبەسەرکرانیاندا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەیان بێبەش بوون.
ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەم سێ هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەرکران و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گواسترابوونەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
لە ڕابردوودا، بەڕێزان ڕەحمان ڕەحیمپوور و هیوا ئەمینی پێشینەی دەستبەسەرکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی یاسایییان هەبووە.